لە جورنە ڕەش ئاگری نەورۆز کرایەوە: پەرە بە سیاسەتی دیموکراتیکیمان دەدەین.

لە ناوچەی جورنەڕەشی ڕحا بە جۆشوخرۆشەوە نەورۆز پیرۆز کرا، لە پیرۆزکردنەکەدا عومەر ئۆجالانی پەڕلەمانتاری دەم پارتی گوتی، "لە هەموو جێگەیەک پەرە بە ڕێکخستنی خۆمان دەدەین."

پیرۆززکردنی نەورۆز

لە ناوچەی جونە ڕەشی ڕحا، کە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا پێگەیەکی مێژووی هەیە، بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازادی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پێرۆزکردنی نەورۆز ئەنجام درا. پێرۆز کردنەکە لە گەڕەکی 'نوێ' ئەنجام درا. لە پیرۆزکردنەکە وێڕایی ئامادەبوونی سەدان کەس کە بە جلوبەرگی کولتووری کوردییەوە ئامادەبوون، پەڕلەمانتاری دەم پارتی ڕحا عومەر ئۆجالان، هاوسەرۆکانی شارەوانی جورنە ڕەش، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

پۆلیس هەوڵی ڕێگریکردنی لە ژنان کرد بە ئاڵایی سەوز، سور و زەردەوە بەشداری ئاهەنگەکە بکەن، بەڵام پاش جەختکردنەوەی ژنان پۆلیس ناچار بە کشانەوە بوون.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و " هەزارن سڵاو لە ئیمراڵی" بەرزکرانەوە. دواتر کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز سڵاو و خێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.

لە ئاهەنگەکەدا پەڕلەمانتاری ڕحای دەم پارتی عومەر ئۆجالان قسەیکرد و لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا جورنە ڕەش لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا پێگەیەکی بنەڕەتی هەیە و ئەمەی گوت: "ئێستا کاتی سیاسەتی دیموکراتیکە. تێکۆشانمان خاوەنداریکردنە لە پەیامی بەڕێز ئۆجالان، کە دەرگای بە ڕووی ئاشتی کۆمەڵایەتییدا کردەوە. دەبێت دەسەڵاتداری ڕێزی ئەم بانگەوازییە بزانێت، وەک چۆن ئەوەی کوردان قەدری دەگرن. لە هەموو جێگەیەک ڕێکخستنمان بە سیاسەتی دیموکراتیکی بەرفراوانتر بکەین. نەورۆز لە گەلی کورد، لە خەلیل چاڤگون، ساڵەح کانداڵ و جومعە تاک پیرۆز بێت."

دوای تەواوبوونی قسەکان، بە دەستی ژنان ئاگری نەورۆز کرایەوە. پیرۆز کردنەکە بە جۆشوخرۆش و هەڵپەڕێکی ئامادەبووانەوە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند قاسم تاشدۆغان کۆتایی هات.