لە جزیر هاوڵاتیەکی تەمەن ٧٥ ساڵ دەستگیرکرا

لە جزیر هاوڵاتیەکی تەمەن ٧٥ ساڵ و ٤ کەسی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

لە ناوچەی جزیری شڕنەخ، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و لە ئەنجامدا سۆنگول کوچوک، نائیم ئینەدی، حەسەن ماڵگازی تەمەن ٧٥ ساڵ، ئاسیا ئارسلان و کەسێکی دیکە دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان بۆ پۆلیسی ناوچەکە براون و دوای وەرگرتنی وتەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێن.

ف.ق