لە کاتی تێپەڕبوونی زرێپۆشێک لە گەڤەر تەقینەوە روویدا
لە ناوچەی گەڤەری سر بە جۆلەمێرگ لە کاتی تێپەڕبوونی زرێپۆشێکی پۆلیس تەقینەوەیەک روویداوە. باس لەوەدەکرێت تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە ناوچەی گەڤەری سر بە جۆلەمێرگ لە کاتی تێپەڕبوونی زرێپۆشێکی پۆلیس تەقینەوەیەک روویداوە. باس لەوەدەکرێت تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە گەڕەکی ئەسکی کشڵای ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە نیوەشەودا تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێیەکان تەقینەوەکە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پۆلیس روویدا.
راگەیەندرا کە تەقینەوەکە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک پۆلیسی لێکەوتووەتەوە و چەندین ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس رەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کرابوون.