لە خوێندگەیەکی ورمێ ٥ کچە خوێندکار ژەهراوی بوون
راگەیەندرا کە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خوێندنگەیەک ٥ خوێندکاری کچ ژەهراویبوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
راگەیەندرا کە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خوێندنگەیەک ٥ خوێندکاری کچ ژەهراویبوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە دوای کوژی ژینا ئەمینی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد ماوەی ٧ مانگە بەردەوامە. کاربەدەستانی حکومەت بە مەبەستی سەرکوتی خوێندکاران و هەموو شێوازێک بەکاردەهێنن. لە وڵاتەکەدا رووداوەکانی ژەهراویکردن کە لە ماوەی رابردوودا لە خوێندگەکانی کچان پەرەی سەندبوو، وەک یەکێک لەو شێوازانەی دەوڵەت بۆ سەرکوتی سەرهەڵدان ناودێری کراوە.
ئەمجارەیان لە خوێندنگەی بەهمەنی شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێ ٥ کچە خوێندکار ژەهراوی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی زانایرییە خۆجێییەکان لە خوێندنگەکە بۆنی لاستیکی سوتاو بڵاوبووەتەوە و خوێندکاران لە ئەنجامی ئەو بۆنە تووشی سەرلەگێژەوەهاتن، رشانەوە و ئازاری سک بوون.
هـ . ب