لە خیزان ئۆفیسی هەڵبژاردن کرایەوە: تێکۆشانی شۆڕشگێری کورد ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنێت

بەرپرسانی پارتی چەپی سەوز لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆفئسەکەیان لە خیزانی بەدلیس رایانگەیاند، " تێکۆشانی شۆڕشگێری گەلی کورد حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکینێت.

پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکاندا لە بەدلیس و ناوچەکانی دەستی بە کۆبونەوەی گەل کرد. چیدەم کلچگۆن ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز بە بەشذاری کەسکین بایندر و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) و کپەرلەمانتاران، دوای ناوچەی نۆرشینی بەدلیس و ناوەندی بەدلیس، چوونە ناوچەی خیزان.

گەل پشتگیری خۆی بۆ شاندی پارتی چەپی سەوز پیشاندا. دواتر بەرپرسانی پارتەکە چوونە ناوچەی خیزان.

سەزائی تەمەللی کاندیدی پارتی چەپی سەوز سڵاوی لە گەل کرد و وتی، " ئەم دەسەڵاتە زاڵمە ئاشتی کۆمەڵایەتی لەناو دەبات و لەنێو گەلدا رق و دوژمنایەتی بەڕێوە دەبات. ئێستاش کاتی ئەوەی هاتووە کە لەم هێزە رزگارمان ببێت."

کەسکین باندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپەش رایگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە کە لە هەلبژاردنەکاندا دەسەڵات لەناو ببەن و وتی، " گەلەکەمان هەرچیەکی پێویست بێت دەیکات. بە سیاسەتی تایبەت دەیانەوێت گەنجەکانمان لە سەر خاکەکەیان دەربکەن. رۆژێک لەمەوبەر گەنجێک خۆی کوشت. بانگەوازیم لە گەنجان ئەوەیە کە ئەو قێزەونیە ببینن و ئاگاداری پارتەکەیان بن."

هەروەها چیدەم کلچگون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوزیش وتی، " بەدلیس هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ مێژوومان شارێکی زۆر گرنگە. بەدلیس وەک دەرگای کوردستانە. هیوادارم بەدلیس ببێێتە دەرگای کەوتنی ئاکەپە. تێکۆشانی شۆڕشگێری گەلی کورد لەگەڵ هەموو فشارەکان دەستی لە ناسنامە و ئیرادەکەی هەڵنەگرت. ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان کەسانی شەڕخواز و کوردانی بەشەرەفدایە. ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان ئێمە و ئەو ەکسانەدایە کە گۆشەگیری دەسەپێنن."

دواتر نوسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە.

ف.ق