لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژمارەیەک لە پارت ولایەنە سیاسیەکانی گەرمیان گردبونەوەیەکیان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بەگەریلا ئەنجامدا.
هەرێم مەحمود، ڕاگەیەندراوی گردبونەوەکەی خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو: لە ۱٤ی نیسانی ۲۰۲۲ دەوڵەتی تورک بەناوی کلیلی پەنجە، هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکرد، ئەم هێرشە کە ماوەی شەش مانگە بەردەوامە دوو هەرزار و ٤٧٦ جار چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی کوردستان بەکارهێناوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە وەک گەلی کورد داگیرکەران باش بناسین و چی دیکە بێدەنگ نەبین و پێکەوە دەست لەناو دەست ڕووبەڕووی داگیرکەران بوەستینەوە، بۆگەیشتن بە مافەکانمان و ئازادی تەواوی کوردستان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکدا هاتبوو: بۆیە داوا لەتەواوی هێزو لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کورستان دەکەین، هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان وخاکی کوردستان، دژ بەداگیرکاری و بەکارهێنەرانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بوەستنەوە.
ف.ق