لە کەمپی کەبەرتۆ ئاگر کەوتەوە
لەماوەی سێ ڕۆژدا، دوو جار ئاگر لە کەمپی کەبەرتۆی کۆچبەرانی شەنگال کەوتەوە، زیاتر لە ١٠ خێوەت بە تەواوەتی سوتان.
لەماوەی سێ ڕۆژدا، دوو جار ئاگر لە کەمپی کەبەرتۆی کۆچبەرانی شەنگال کەوتەوە، زیاتر لە ١٠ خێوەت بە تەواوەتی سوتان.
کەمپی کەبەرتۆ لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ کۆچبەرانی شەنگال کرایەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٣٠ بەهۆی هێڵی کارەباوە ئاگر بەربووە کەمپی کەبەرتۆ لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان، کە خەڵکی ئێزدی بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ لەوێ نیشتەجێ بوون. بەگوێرەی زانیارییەکان، ٥ خێوەت بە تەواوی سوتاون و زیانی مادی زۆر هەبووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، جارێکی تر ئاگر بەربووە خێوەتەکان و ٥ خێوەت بە تەواوەتی سوتان.