لە کەمپی مەخمور پرسە بۆ حسێن گابار شەڕڤانی یەپەگە دانرا

بۆ شەڕڤانی یەپەگە حسێن گابار کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید ببوو، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور پرسە دانرا.

بۆ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) حسێن گابار (ئیدریس شیمشەک) کە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٨دا شەهید ببوو، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) پرسە دانرا. لە چادری پرسەکەدا وێنەی شەهید و عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە هەڵواسران.

گەل و دەزگاکانی کەمپەکە بەشداریان لە پرسەکەدا کرد. بەشداربووان سەرەتا خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان وەستان. دوای رێزگرتن لەسەر ناوی کەمپەکە، نوران سەزگین ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد. نورا سەزگین لە سەرەتای قسەکاندا یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەمی کردەوە و وتی، " کاتێک دەیانگوت گەلی لەناو دەبەین و کوردیان پشتگوێ دەخست، رۆحی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە لە کەسایەتی شەهید حسێن، زەهرا پەنابەر و جومعە گۆییدا، لە کۆبانێ لە بەرامبەر داعش وەستانەوە و بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەمڕۆ رۆژی رزگارکردنی کۆبانێیە، ئەم رۆژە لە سایەی ئەو شەهیدانە بەدەست هاتووە. هەڤاڵ حسێن ئەرک و بەرپرسیاری گەنجێتی و وڵاتپارێزی خۆی جێبەجێ کرد. ئێمە دووبارە لە کەسایەتی هەڤاڵ حسێندا یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەکەینەو و بەرێزەوە یادیان دەکەینەوە. ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی، رێبەرتی و هەڤاڵانی دەکەین."

هەروەها لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید، مەکا شیرین گاباری مامی شەهید قسەی کرد و بەخێرهاتنی میوانانی کرد و وتی، " شەهیدان هۆکاری هەبوونی شکۆی ئێمەن، کەس ناتوانێت پێوانەیەک بۆ گەورەیی شەهیدەکان دابنێت. لەبەرئەوەی بەرلەوەی شەهید بگاتە سەر زەوی دەگاتە خودا. ئەمە یەکەم شەهید خانەوادەکەمان نییە. گرنگ ئێمە دەتوانین لە بەردەم هەڤاڵاندا بڵێین کە ئێمە وەک خانەوادەی شەهید درێژەپێدەری تێکۆشانەکەی دەبین.

لە چادری پرسەکەدا دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' شەهید نامرن' وترانەوە.

ف.ق