لە کورەژارۆ ٢ داگیرکەر سزادران

هەپەگە لەدژی سەربازانی تورک کە ویستیان لە هەرێمی کورەژارۆی ناوچەی شێلادزێ لە خاڵێکی کۆنتڕۆڵی پەدەکەدا جێگیر ببن، چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ سەرباز سزادران.

سوپای داگیرکەری تورک لە لە ١٧ی نیسسانەوە دەستی بە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کردووە، ئێستاش دەیەوێت لە ناوچەی شێلادزێی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە لە هەرێمی کورەژارۆ جێگیر ببێت.

سوپای داگیرکەری تورک کاتێک ویستی لە رووی زەمینی لە گردی شەهید شەمدین جێگیر ببێت، لەلایەن هەپەگەوە کرایە ئامانج. ٢ سەربازی داگیرکەر سزادران.

هەوڵدانی سوپای تورک بۆ داگیرکردنی کورەژارۆی سەر بە شێلادزێ بەردەوامە.

ف.ق