لە لۆریەنت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور کەمپینی هاوکاری دەستی پێکرد
خوێندکارانی زانکۆی لۆریەنتی فەڕەنسا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان دەستیان بە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری کرد.
خوێندکارانی زانکۆی لۆریەنتی فەڕەنسا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان دەستیان بە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری کرد.
خوێندکاران لە زانکۆی بریتاگنی شاری لۆریەنتی فەڕەنسا، بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان کەمپەینێکیان دەست پێکرد. خوێندکاران لە کەمپی زانکۆکە ستاندیان دانا. بەم مەبەستەش خوێندکاران بروشوریان بڵاوکردەوە.
کەمپەینەکە تاوەکو کۆتایی حەفتە بەردەوام دەبێت
لەسەر ئینتەرنێتیش بە دروشمی 'پشتگیری لە ژیان بکە' دەست بە کەمپەینەکەکرا و پاکێجی مانگی سوری کە لە یەک یۆرۆ پێک دێت ئامادەکراون و هەر خوێندکارێک لانیکەم ١١ هەزار یۆرۆ کۆدەکاتەوە. هاوکاریەکە لە رێگەی مانگی سوری فەڕەنساوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە رەوانە دەکرێت.
ئەو کەسانەی لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە دەیانەوێت هاوکاری پێشکەش بکەن، دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانەی خوارەوە بکەن:
ف.ق