لە مانگی ئازاردا ٦ کورد لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدراون و ٢ کۆڵبەڕیش کوژراون
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی ئازاردا ٦ کورد لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدراون و ٢ کۆڵبەڕیش کوژراون.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی ئازاردا ٦ کورد لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدراون و ٢ کۆڵبەڕیش کوژراون.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان (کەمەمەکە) ئاماری پێشێلکاریەکانی رژێمی ئێرانی لەبەرانبەر هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و وتی، " بەهۆی ئەوەی ڕژێم ڕیگە بەکارکردنی ڕیکخراو و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ نادات، نەیانتوانیەوە هەموو تاوانەکانی تۆمار بکەن."
ئاماری کۆمەڵەکە کە لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی کۆمەڵەکە بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە:
لەسێدارەدان
لەم مانگەدا سیاسەتی لەسێدارەدانی هاونیشتمانان درێژەی هەبووە بە شێوازێ کە لەم مانگەدا ٦کەس لەسێدارەدراون و سزای لەسێدارەدانیش بەسەر ٢ کەسدا سەپێنراوە.
تیرۆر و کوشتن و تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاوڵاتیان لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە درێژەی هەبووە. کە لەم چوارچێوەیەدا هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و هەروەها تەقە لە کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان کراوە و لە ئەنجامدا ٢ کەس کوژراون و ٢ کەسیش بریندار کراون.
دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەدا شایەتی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە شنۆ، ورمێ، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام، هەمەدان و لوڕستان بووین.
بە پێی ئامارە کۆکراوەکان لەم مانگە ١٢٠ کەس لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی دەستبەسەر و زیندانی کراون، شیاوی باسە کە ٧ کەس ژن بوون.
لە درێژەی سەپاندنی حوکم گەلی زاڵمانە کە دژ بە نەتەوەی کورد دەبڕدرێنەوە، ١٦ هاوڵاتی بە ٤٧ ساڵ زیندان مەحکوم کراون.
کۆڵبەران و کاسبکاران
کۆڵبەرەکان وەکوو هەموو دەم دەکرێنە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە وەکو ڕەوتێکی تیرۆریستی ناسراوە و هێزە سنورییەکانی ئێران لەم مانگەدا ٢ کۆڵبەریان کوشتووە و ٣٧ کۆڵبەریش بریندارکراون.
خۆکوژی
ژماری خۆکوژی و کوشتنی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و بەتایبەتی لەنێو گەنجان و ژناندا.
لەم مانگەدا ١٤ هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە. لەم ڕێژەیە ١١ کەس خۆیان کوشتووە و ٣ کەس بە گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.
مین
بە پێی ئامارە کۆکراوەکان لەم مانگەدا هاوڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە."
ف.ق