لە مهاباد بە ناشتنی نەمام ٤ی نیسان پیرۆز کرا
ژمارەیەک لە گەنجان و ژنانی شۆڕشگێڕیی شاری مهاباد بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پەژاک نەمامیان ناشت و پەیامی یەکڕیزییان راگەیاند.
ژمارەیەک لە گەنجان و ژنانی شۆڕشگێڕیی شاری مهاباد بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پەژاک نەمامیان ناشت و پەیامی یەکڕیزییان راگەیاند.
کۆمیتەی ژنانی شەهید مانی کیاکسار لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٤ی نیسان ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) ژمارەیەک نەمامیان ناشت.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی ژنانی شەهید مانی کیاکسار بەئاماژەدان بە چالاکییەکەیان رایگەیاند: " ئێمە لاوان و ژنانی مەهاباد بە بۆنەی ١٥ی خاکەلێوە (٤ی نیسان) بە چاندنی چەند نەمامێک لەدایکبوونی سەرۆک ئاپۆ و دامەزراندنی پەژاک بەرز و پیرۆز رادەگرین".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داوای ئازادی سەرۆک ئاپۆ و یەکڕیزی تەواوی خەڵک و حزبە سیاسیەکان دەکەین، بۆ سەرکەوتنی ئێمە لەو شۆڕشەی لە ئێران سەریهەڵداوە یەکڕیزیی و یەکگرتووییمان پێویستە، ئێمە دەمانەوێت شەتڵی ئازادی لە سەر ئەم سەرزەمینە تەواو نەبێت و نەبڕێتەوە، هەموومان دەست لەناو دەست تۆوی ئازادی دادەچێنین، تا بەدی هاتنی ئاواتەکانمان بۆ ئازادی ژن و ئازادی کۆمەڵگا لە بەرخودان ناوەستین".
چالاکیەکە بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.
هـ . ب