هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

لە مەخمور داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی عێراق: ٢ سەرباز کوژران

چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی عێراق لە چیای قەرەچوخی مەخمور. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی عێراق کوژران.

غازی فەیسەل فەرماندەی پێشمەرگە لە موسڵ لەمبارەیەوە بۆ رۆژنیوز رایگەیاند، کاتژمێر ٠١:١٠ چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سەربازی عێراق لە گوندی گردەهاری چیای قەرەچوخ. چەتەکان بە قەناس هێرشیان کردووە و ٢ سەربازی عێراقی کوژراون و ٢ سەربازیش بریندار بوون."

غازی فەیسەل باسی ئەوەی کرد کە چەتەکان مینیان لەسەر ڕێگاکان چاندووە و لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانی هێزی عێراقی تەقاندووانە. زانیاری لەبارەی تەقینەوەکە بەدەست نەهێنراون.

ف.ق