لە مەخمور کۆمەڵەیەکی نوێ نۆرەی ئێشکگرییان گرتە دەست

چالاکیی ئێشکگریی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردبوو، کۆمەڵەی ١٥ نۆرەی گرتە دەست.

لە چالاکیی ئێشکگریی کە ٢٠ ی تەمموز  لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، کۆمەڵەی ١٥ نۆرەی گرتە دەست.

لە مەراسیمی ڕادەستکردنەکەدا ڕۆژبین ئۆتون، بە ناوی کۆمەڵەی ١٤ قسەی کرد. ئۆتون ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان تا بەدیهاتنی ئامانجەکەیان، گوتی: "ئێمە منداڵی ئەم کەمپەین. بڕیارمان داوە بەردەوام بین لە چالاکییەکانمان تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان بەدەست دەهێنین. ئێمە بە چالاکییەکانمان بەهێزترین وەڵام بە دوژمن دەدەین".

دوای وتەکە، بە بەرزکردنەوەی درووشم، چالاکییەکە ڕادەستی گروپی ١٥ کرا.