لە مەخموور مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ شەهید تەکین، ئۆرهان و بەروار بەڕێوە چوو
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ڕێزلێنان لە یادی تەکین گۆی، ئورهان بینگۆڵ و بەروار دێرسیم مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوە چوو.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ڕێزلێنان لە یادی تەکین گۆی، ئورهان بینگۆڵ و بەروار دێرسیم مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوە چوو.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) مەراسیمی یاد و ڕێز لێنان بۆ فەرماندە، بەروار دێرسیم (سەیران چوماک)، تەکین گۆی (عسمەت ئۆنڤەر) و ئۆرهان بینگول (عەلی دینچر) کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون دانرا. گەل و ئەندامانی رێکخراوەکانی کەمپەکە سەردانی مەراسیمەکەیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان کرد. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی بەڕێوەچوو.
دواتر بەناوی هەر ٣ مەجلیسی کەمپەکە، هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور فاتمە بیلن و تارێکی پێشکەش کرد.
فاتمە بەیلن ئاماژەی بە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان دا و وتی: "ئێمە وەک گەلی کورد قەرزداری ئەو قارەمانانەین کە ساڵانێکە بەرەنگاری داگیرکاری دەبنەوە. ئەمڕۆ دەبینین کە لە کەسایەتی ڕێبەرایەتیمان هێرش دەکرێتە سەر هەموو گەلی کورد و سروشتی کوردستان. پێویستە لە دژی ئەم داگیرکارییە ڕاپەڕین و خاوەنداری لە قارەمانەکانمان بکەین."
بەناوی هەر ٣ بنەماڵەی شەهیدەوە بوار ئەنڤەر ئامۆزای شەهید تەکین گۆی قسەی کرد و وتی: "تا کۆتایی ڕێگای شەهیدانمان بەرنادەین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئەو هێڵە بەرخۆدانیەی کە سەرۆک ئاپۆ خوڵقاندوویەتی، گەشە دەکات و وتی، پێویستە لە بەرامبەر هێڵی خیانەت پەرە بە تێکۆشانمان بدەین و دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە بە خوێنی شەهیدان بەدیهاتووە بپارێزین."
مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.