لە مێردین پێشوازییەکی گەرم لە کاندیدانی پارتی چەپی سەوز کرا
کاروانی پارتی چەپی سەوز لە مێردین سوڕایەوە بەر لە پێشکەشکردنی کاندیدەکانی شارەکە، هاوکات پەیامی «تورکیای دیموکراتیک_ کوردستانی ئازاد» دووپاتکرایەوە.
کاروانی پارتی چەپی سەوز لە مێردین سوڕایەوە بەر لە پێشکەشکردنی کاندیدەکانی شارەکە، هاوکات پەیامی «تورکیای دیموکراتیک_ کوردستانی ئازاد» دووپاتکرایەوە.
بەر لە پێشکەشکردنی کاندیدەکان، کاروانی پارتی چەپی سەوز بەنێو شاری مێردین سوڕانەوە، کاروانەکە لە دەروازەی شارۆچکەی ئەرتوکلو لەلایەن سەدان ئۆتۆمبیلەوە پێشوازی لێ کرا، پاشان کاروانەکە ڕوویکردە شارۆچکەی قۆسەر.
کاتێک کاروانەکە گەیشتە گۆڕەپانی ئازادی لە قۆسەر، هەزاران کەس لەدەوری کاروانەکە کۆبوونەوە و پێشوازییان لە کاندیدەکان کرد، کاندیدەکان سڵاویان لە جەماوەر کرد و پاشان ڕوویان کردە شارۆچکەی ئەرتوکلو.
تورکیای دیموکراتیک_کوردستانی ئازاد
کاروانەکە بە شارۆچکەی ئەرتوکلوشدا سوڕایەوە، پاشان ڕوویکردە بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە شارۆچکەکە، لەوێدا هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ساڵیحە ئایدەنیز قسەی کرد.
ئادەنیز دووپاتی کردەوە، بە ڕێژەی 6 بەرامبەر 0 سەرکەوتن بەدەستدەهێنن و گوتی: «گەلی کورد سەدان ساڵە بەرخودان دەکات، کاندیدانی ماردین لە مەجلیس نوێنەرایەتی ئێوە دەکەن، لەپێناو ئازادی گەلی کورد، یەکسانی، زمانی کوردی و ئایندەی گەلی کوردستان، لە ١٤ ـی ئایار تێدەکۆشین بۆ تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد، فاشیزم دەبەزێنین».
ف.ق