لە مسریج داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا

لە ناوچەی مسریجی سێرت، پاش ١١ ساڵ نەورۆز پیرۆزکرا.

ئاهەنگی نەورۆز

لە ناوچەی مسریجی سێرت، دوای ١١ ساڵ، نەورۆز پیرۆزکرا. نەورۆز بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە گەڕەکی سومەر پیرۆزکرا. هەزاران کەس بەشداربوون و جلوبەرگی کوردیان پۆشی، درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.

لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، ئەلفەسیا کوبیلای گوتی نەورۆز واتا ئاشتی و خوشک_برایەتی و تێکۆشان.

پەرلەمانتار سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و ڕایگەیاند ئەم بانگەوازە بۆ تەواوی گەلانە، دەبێت هەمووان بەرپرسیاربن. گوتی: "نەورۆز بەرخۆدانە، ئاشتییەکی شکۆدارە، فەلسەفەیەکە. نەورۆزی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزبێت".

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی کۆبانێی بیرهێنایەوە، تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند ئاشتی لە جەنگ زەحمەتترە و بە دیپلۆماسییەکی بەهێزەوە تێدەکۆشن، گوتی: "پێویستە بەرامبەر هەموو هەوڵە ئاژاوەگێڕییەکان هۆشیاربین و بەو پێی هەنگاوبنێین. بەڕێز ئۆجالان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی: "هێزی هەرە پتەو، کوردن". کورد پێشەنگایەتی بنیاتنانی دیموکراسی دەکەن. ئێمە بە هۆشیارییەوە دەجووڵێینەوە".

پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و هاوڵاتیان بەدەوری ئاگرەکەدا هەڵپەڕین.