لە نسێبین نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردن کرایەوە
پارتی چەپی سەوز لە نسێبین بە بەشداری هەزاران کەس نوسینگەی بانگەشە و پەیوەندی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز لە نسێبین بە بەشداری هەزاران کەس نوسینگەی بانگەشە و پەیوەندی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز بەردەوامە لە چالاکییەکانی هەڵبژاردن و کردنەوەی نوسینگەکانی بۆ بانگەشە. پارتی چەپی سەوز لە شەقامی شرینی ناوچەی نسێبینی مێردین نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردەوە. کاندیددەکانی پارتی چەپی سەوز و هەزاران کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. جەماوەر لە گۆڕەپانەکەدا کە بە ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز رازابووەوە، بە هەلهەلە و وتنەوەی دروشم ئاهەنگیان گێڕا.
لە کردنەوەی نوسینگەکەدا سەرەتا هاوسەرۆکی مێردینی هەدەپە محەمەد عەلی یتگیت قسەی کرد و دواتر کاندیدکان وتەیان پێشکەش کرد.
دوای پێشکەش کردنی وتەکان، نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز کرایەوە.
هـ . ب