دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی پێنجوێنی بۆردومانکرد

چەند گوندێکی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران سێ کەس شەهید بوون کەسێکی تریش بریندارکرا.

پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەریەک لەگوندەکانی (ساڵیاوا، وریاوا، كانی میرانی بابەعەلی) لە شارەدێی گەرمکی سەر بەشارۆچکەی پێنجوێن بۆردومانکران و سێ کەس شەهید بوون کەسێکی تریش بریندارکرا.

بەپێی زانیاریەکان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ئۆتۆمبێلێکیان لەسنورەکە کردۆتە ئامانج و لەئێستاشدا چەند فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان بەئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە وناتوانن لەماڵەکانیان بێنەدەرەوە.

جێگای ئاماژە پێدانە ئەوجێگایەی بۆردومان کراوە تەنها ٣٠ کیلۆمەتر لەناوەندی شارۆچکەی پێنجوێنەوە دورە، تائێستا بەرپرسانی پاسەوانی سنور و قائیمقام و هیچ لایەنێکی ئەمنی و حکومەت لێدوانیان لەبارەی زەرەرو زیانەکانەوە رانەگەیاندووە.

ف.ق