لە پیرانشار هاوڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت برینداربوو
لە سنووری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هاوڵاتییەک برینداربوو.
لە سنووری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هاوڵاتییەک برینداربوو.
بە پێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی چوارشەممە هاووڵاتییەک بە ناوی حەسەن پترووسی خەڵکی گوندی شەتخانی سەر بە شاری پیرانشار لە بەرزاییەکانی قەندیل لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتەوە تەقەی لێکراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە هێزەکانی دەوڵەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە راستەوخۆ تەقەیان لێکردووە و لە ئەنجامدا ئەو هاوڵاتییە بە سەختی بریندار بووە.
لەئێستا بەمەبەستی چاەرسەری پزیشکی حەسەن پترووسی لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشارە.
ساڵانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتەوە دەیان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدەدەن.
بەپێی ئامارێکی کۆڵبەر نیوز ساڵی رابردوو ٤٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە ٢٩ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کراونەتە ئامانج و هەر لەو ساڵەدا ٢١٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون، کە ١٦٠ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت پێکراون.
هـ . ب