لە قۆسەر ٣ گەنج زیندانی کران
لەمیانی هەڵکوتانەسەر ماڵەکان لە قۆسەر، ٣ گەنج دەستگیرکران، پاشان زیندانی کران.
لەمیانی هەڵکوتانەسەر ماڵەکان لە قۆسەر، ٣ گەنج دەستگیرکران، پاشان زیندانی کران.
دوێنێ لەمیانی هەڵکوتانەسەر ماڵەکان لە ناوچەی قۆسەر، هەریەک لە محەمەد د. و خەلیل ت. و کانیڤار ج. دەستگیرکران، پاش ئیفادە وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، هەرسێکیان ڕەوانەی دادگای مێردین کران، پاش ئیفادەدان لە داواکاری گشتی، سێ گەنجەکە ڕەوانەی دادگای ئاشتەوایی سزاکان کران، گەنجەکان ڕایانگەیاند لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕووبەڕووی فشار بوون و ناچارکراون "ئیفادەی پێشوەخت ئامادەکراو" واژۆ بکەن.
گەنجەکان دووپاتیان کردەوە، ئیفادەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئیفادەی ئەوان نییە و تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە، دادگا هەر سێ گەنجەکەی بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" سێ گەنجەکەی لە زیندانی مێردین تیپی E زیندانی کرد.