لە رانیە و بناری قەندیل بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزارکرا
لەدژی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە لە دوو چالاکی جیاوازدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدارا و داواکرا چیتر خەڵک بێ دەنگ نەبێت.
لەدژی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە لە دوو چالاکی جیاوازدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدارا و داواکرا چیتر خەڵک بێ دەنگ نەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەست پێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە و چادریان ھەڵدا و وێنەی ئەو شەھیدانەیان نمایش کرد کە بەچەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەھید کران، هەر ئەمڕۆش لە گوندی ئێندزێی بناری قەندیل هاوڵاتیانی ناوچەک بۆ هەمان مەبەست گردبونەوە.
لە گردبونەوەکەی ڕانیەدا دوای ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدان سەید خالید،کەسایەتی و چالاکوانی ڕاپەڕین، وتەیەکی پێشکەشکەش کرد و ڕایگەیاند: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و تەنانەت ئەمجارەیان چەکی بایۆلۆجی لەدژی شەڕڤانانی گەلی کورد بەکارھێناوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕای گشتی و جیھان لەبەرامبەر ئەم تاوانە بێ دەنگ و بێ ھەڵوێستە کە ئەو بێدەنگیە وایکردووە زیاتر دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کراوەتر بێت و ئەو کارە چەپەڵانەی زیاتر لەسەر گەلەکەمان پیادە بکات .
سەید خالید، داوای لەسەرجەم گەلی کورد و ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، بەئەرکی خۆیان ھەستن و چیتر بێدەنگ نەبن و لێکۆڵینەوەی جدیی لەو تاوانە بکەن، چیتر ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە لە دەوڵەتی تورک قبوڵ نەکەن .
لەلایەکی دیکەوە سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی بناری قەندیل لە گوندی ئێندزی، لەبناری قەندیلیش بەڕێپێوان بەکارھێنانی چەکی کیمیایی شەرمەزار کرا.
بەشداربوانی ڕیپێوانەکە داوایان کرد کە چیتر بێ دەنگی لەبەرامبەر پێشێلکاریەکان و ھێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆتایی پێ بێت و ئاماژەشیان بۆ بەوەکرد، ئیرادەی گەلی کورد بەھێزە و ھەرچەندە داگیرکەران دڕەندەتربن گەلی کورد زیاتر لەسەر داوا و مافەکانی سورتر دەبێت و خەبات و تێکۆشانی بەھێزتر دەکات
ف.ق