لە ساڵیادی ١٥ی ئابدا کۆمەڵێک گەنج بەشداریی ڕیزەکانی گەریلا بوون
کۆمەڵێک گەنجی کورد و ئینترناسیۆناڵیست لە ٤٠ـەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا کە یەکەم تەقە لە داگیرکەری تورک کرا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.
کۆمەڵێک گەنجی کورد و ئینترناسیۆناڵیست لە ٤٠ـەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا کە یەکەم تەقە لە داگیرکەری تورک کرا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.
کۆمەڵێک گەنجی کورد و ئینترناسیۆناڵیست، کە پەروەردەی خۆیان تەواو کردبوو، لە مەراسیمێکدا پاش سوێدنخواردن بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.
مەراسیمەکە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی ١٥ی ئاب. دوای ئەم مەراسیمە گەنجانی کورد و عەرەب و گەلانی دیکە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. گەریلا تازە بەشدار بووەکان هەڵمەتی ١٥ی ئاب -یان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند: "بەو هەڵمەتەی لە ١٥ی ئابدا هەڵگیرا و بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەی ئەفسانەیی هەڤاڵ عەگید، ئەو گۆڕەی کە وەک چارەنووس بۆ گەلی کوردییان هەڵکەندبوو وێران کرا و گەلی کوردی زیندوو کردەوە. هەڤاڵ عەگید نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆحی بەرخۆدانی مەزڵوم، فەرهاد، کەماڵ، محەممەد خەیری و سارای کرد".
گرووپی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست ڕایانگەیاند: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای ئیدۆلۆژیک بە ١٥ی ئاب تۆڵەی هەزاران ساڵەی کردەوە."
گەریلا نوێیەکان ڕایانگەیاند کە لە هەمان کاتدا لە ١٥ی ئاب، بە نوێنەرایەتی سارا و بێریتان و زیلانەکان گورزێک لە عەقڵیەتی هەژموونی پیاوسالاریی درا و وتیان: "پارتەکەمان پەکەکە پێش هەموو شتێک پارتی ژنانە، بۆیەشە ژنانی گەنج دەبێت خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بکەن و رووکەنە شاخە ئازادەکانی کوردستان."
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک کۆمەڵێک ژن و گەنجی کورد و ئینترناسیۆناڵیست، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکان بەشداری تێکۆشان لە چیاکانی کوردستان بووین و لە ٤٠ـەمین ساڵیادی ژیانەوەدا پەروەردەمان تەواو کرد و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووین و داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان و جیهان دەکەین بەشداری تێکۆشانی ئازادی بن."