لە شاری سلێمانی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە کرا
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سلێمانی بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانە کرا و داوای ئازادکردنی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سلێمانی بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانە کرا و داوای ئازادکردنی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە شاری سلێمانی، ٢٤هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. ئێوارەی دوێنێ لە پارکی ئازادی چالاکییەک لەلایەن کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالانەوە ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "فاشیزم و داگیرکاری تێکدەشکێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەدیدەهێنین" بەرزکرانەوە.
چرۆ شوانی لە چالاکییەکەدا بە ناوی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالانەوە راگەیاندراوێکی خوێندەوە. شوانی، ئیدانەی پیلانگێڕییەکەی کرد و وتی: "ئەمڕۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە کلیلی ئاشتی و چارەسەریی پرسی کورد و خەڵکی ناوچەکە. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە بووەتە کلیلی پێکهێنانی ئاشتی و چارەسەری دیموکراسی و ژیانی هاوبەش. گەلەکەمان بە پێشەنگایەتیی ژنانی ئازاد بوونەتە مەشخەڵی شۆڕشی گەل".
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت