لە شنگاڵ دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پادێ چالاکی بەڕێوە چوو
لە شنگاڵ بە دەستپێشخەری خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شنگال دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پادێ چالاکی پشتیوانی بەڕێوە چوو.
لە شنگاڵ بە دەستپێشخەری خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شنگال دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پادێ چالاکی پشتیوانی بەڕێوە چوو.
لە شنگاڵ بە دەستپێشخەری خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پادێ چالاکی پشتیوانی لە سێیەمین ڕۆژیدا بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات و جەختیان کردەوە کە گەلی ئێزیدی ئەم پارتەیان دامەزراندووە و مافی خۆمانە لە چوارچێوەی یاساکانی عێراقدا سیاسەت بکەین، بۆیە پێویستە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پادێ هەڵبوەشێتەوە.
خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شنگاڵ، ٣٠ـی ئاب لە دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پادێ و بۆ پشتیوانیکردن لەو پارتە خەیمەی چالاکیان هەڵدا و چالاکییەکە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، کەسایەتیەکی زۆر، سەرۆک عەشیرەت و ئەندامی ڕێکخراوەکان و سیاسەتمەدارانی ئێزیدی، بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد و بە ڕاگەیاندراوێک ئەمڕۆ کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
لە چالاکییەکەدا دەخیل ئیبراهیم جێگری هاوسەرۆکی دەستەی خۆبەڕێوەبەری شنگاڵ و ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ دایە شەمێ ڕەمۆ بەیاننامەیان پێشکەش کرد.
دەخیل ئیبراهیم ڕایگەیاند مافی ئێزیدییەکانە کە خاوەنی پارتێکی خۆیان بن، پادێ لەلایەن گەلی ئێزدییەکانەوە دامەزراوە، مافی خۆمانە لە چوارچێوەی یاساکانی عێراق سیاسەت بکەین، دوژمن بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەناوببات و بە هەموو شێوەیەک هێرشمان دەکاتە سەر، بەڵام ئێمە تێدەکۆشین، گەلی ئێزیدیی ئامادەیە پشتیوانی لە پارتی خۆی پادێ بکات، پێویستە ئەو بڕیارەی لە دژی پادێ دراوە هەڵبوەشێتەوە.
دواتر دایە شەمۆ وتی: پادێ بە خوێنی شەهیدان دامەزراوە، بە ئاسانی درووست نەبووە تا بە ئاسانی لەناو ببرێت، پادێ بە فەرمی و بە ڕەزامەندی عێراق بنیات نراوە، بەڵام ئێستا عێراق کەوتووتە بن کاریگەری هەندێک لایەنی ترەوە، بەڵام بەرخۆدان و پشتیوانی گەل بۆ پادێ بەهێزە، داواکارین بەزووترین کات بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە.