لە شەنگال یادی شەهید بەرچەم و کیندا کرایەوە
لە شەنگال یادی شەهید بەرچەم تورجەل و کیندا زین کرایەوە، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا شەهید بوون.
لە شەنگال یادی شەهید بەرچەم تورجەل و کیندا زین کرایەوە، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا شەهید بوون.
شەهید بەرچەم تورجەل (هبرزە ئۆزدوراک) و کیندا زین (فاتمە ئۆنور) لە ٢٨ی تشرینی یەکەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید ببون. لە مەزاری شەهیدانی شەهید دڵگەش و بەرخودان لە شەنگال بۆ یادی شەهید بەرچەم و شەهید کیندا مەراسیمێک ڕێکخرا.
لە یادەکەدا بە ناوی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان، بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) وتە بۆ یادی شەهیدان پێشکەش کرا. لە یادەکەدا مۆم داگیرسێنرا.
سەرەتا پاکیز جەلال بەناوی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانەوە لەبارەی قارەمانێتی و کەسایەتیی شەهیدان کیندا و بەرچەم وتی: "سەرەتا لە کەسایەتی هەڤاڵان کیندا و هەڤاڵی بەرچەم دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. هەڤاڵان کیندا و بەرچەم لە کاتی فەرمانەکەدا بەهانا و هاواری ئێمە هات و برینەکانیان ساڕێژ کردین. کەسایەتی ئەو دوو هەڤاڵە کاریگەریی زۆری لەسەر ژن و دایکمان هەبوو. ئێمە بەهۆی ئەو هەڤاڵانەوەی فێر خۆپاراستن بووین. بۆ ئەوەش دەتوانین بڵێین، ڕەنج و تێکۆشانیان لە پێناو ئێمەدا زۆرە و ئێمە ناتوانین هەقیان بدەین. ئێمە وەک دەزگای بنەماڵەی شەهیدان دەڵێین، هەرچییەک بێت، ئێمە خاوەنداری لە خەونەکانیان دەکەین و دەڵێین، ڕسکانی تاوسی مەلەکە، شەهیدان نامرن".
ڕحام هجۆ وتەبێژی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) وتی: "پێویستە ئەو دەستکەوتانە، کە بە خوێنی شەهیدان بە دەستهاتوون، بپارێزرێن و بگەنە شەنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و دیموکراتیک".
هەروەها ئازاد حسێن جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال یادی شەهیدنی کردەوە و ڕایگەیاند، ئێزدییەکان لە تێکۆشانی ئازادیاندا قوربانیی زۆر گەورەیان داوە.
ژ.ت