لە شەنگال زیاتر لە ٤٠ هەزار واژۆ بۆ پەکەکە کۆکرانەوە
بە ئامانجی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و ئەوروپا لە شەنگال ٤٠ هەزار و ٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە.
بە ئامانجی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و ئەوروپا لە شەنگال ٤٠ هەزار و ٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە.
لە سەرەتای ئازاردا لە شەنگال کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەستیپێکرد. کەمپەینەکە بە راگەیەنراوێک کۆتایی هات. راگەیەنرا کە لە شەنگال ٤٠ هەزار و ٤٤٦ واژۆ کۆکراونەتەوە.
دەستپێشخەری نێونەتەوەیی دادپەروەری بۆ کوردان، بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە سەرانسەری ئەوروپا کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی دەستپێکرد کە ئامانجی ئەوەیە ٤٠ ملیۆن واژۆ کۆبکاتەوە. کەمپەینەکە بە پێشەنگایەتی ١٠٠٠ ڕۆشنبیر، ئەکادیمی، سیاسەتمەدار، زانیار، هونەرمەند و چالاکوانی سوسیالیست دەستیپێکردبوو. گەلی شەنگالیش بە کۆکردنەوەی واژۆکانیان لە سەرەتای ئازاردا بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کرد. لە شەنگال لە ماوەی مانگێکدا ٤٠ هەزار و ٤٤٦ واژۆ کۆکرانەوە.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدان، بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال، تاژێ، ئەندامانی دەزگا و ڕێکخستنەکانی شەنگال لەبارەی ئەنجامی کەمپەینەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە لەلایەن حەمەد بشار وتەبێژی خانەوادەی شەهیدان خوێندرایەوە و رایگەیاند، وەک کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان هەوڵەکانیان بەردەوامە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتبوو، " بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، وەک دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەنگال، ماوەیەکە، وەک ئەرکێک لەنێو کۆمەڵگەی ئێزیدیدا دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە. لەنێو کۆمەڵگەی ئێزدیدا ٤٠ هەزار و ٤٤٦ واژۆمان کۆکردۆتەوە."
ف.ق