لە سلێمانی ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا
١٥ی تەباخ(ئاب) جەژنی ژیانەوەی کورد لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان پیرۆز کرا
١٥ی تەباخ(ئاب) جەژنی ژیانەوەی کورد لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان پیرۆز کرا
گەنجانی شاری سلێمانی بە بۆنەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ـی ئاب، جەژنی ژیانەوەی کورد چالاکییەکیان ئەنجام دا.
لە چالاکییەکەدا گەنجانی سلێمانیی بە جۆشوخرۆشەوە بەشداریان کرد، ئاگریان کردەوە و درووشمیان وتەوە، لە چالاکییەکەدا گەنجان هاوکات جگە لە پیرۆزکردنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ـی ئاب، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بە چاوساغی و خیانەتی پەدەکەوە شەرمەزار کرد.
هەروەها لە چالاکییەکەدا گەنجان ڕایانگەیاند: "بە هێز و ئیرادەوە کوردستان دەپارێزین و هەتا ئازادیی کوردستان بەردەوان دەبین لە کار و چالاکییەکانمان."