لە سلێمانی کەمپەینێکی دیکە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە راگەیەندرا

ئێوارەی ئەمڕۆ کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بەنای کەمپینی هانا بۆ لێقەوماوانی باکور و رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا و لەمڕۆوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری دەکەن.

فەرهاد سەنگاوی یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینەکە لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم دۆخەی هەیە لە هەریمی وکردستان و هەر چوارپارچەی کوردستان دۆخێکی خراپە، بەڵام بەهۆی ئەو هەستە نەتەوایەتیە کە هەیە روبەروی داگیرکەران دەوەستنەوە و لە دۆخی بەمشێوەدا هاوکاری یەکتری دەکات.

کەمپەینەکە لە ڕێی لیژنەیەکەوە لە کارگەی جگەرەی سلێمانی هاوکاری کۆدەکاتەوە و دواتر دەیگەیەنێتە ئەو ناوچانەی کوردستان کە لێیان قەوماوە.

ف.ق