چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە خەباتی کوردانی باکوور و پشتیوانی لە سەرخستنی پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، لە شاری سلێمانی بە ناونیشانی "سەرکەوتنی ئێوە، شکستی فاشیزم و دیکتاتۆرییە" بەڕێوەدەچێت.
چالاکییەکە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئایار لە کاتژمێر ٤ دا و لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە بانگەوازی چالاکییەکەدا هاتووە:
"بە دەستپێشخەریی کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و هونەرمەند و کەسایەتیی گەلی باشووری کوردستان، کەڕنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە کوردانی باکوور و سەرخستنی پارتی چەپی سەوز، لە هەڵبژاردنی تورکیادا، ساز دەکرێت.
ئامادەبوونتان پشتگیرییە لە ئاشتی و دیموکراسی".
ژ.ت