لە سلۆپی یادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا

لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شڕنەخ، بە تەقاندنی فیشەک بە ئاسماندا، یادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا.

یەکینەکانی تۆڵەسێنەری شەهید چاوڕەش سلۆپی، لە زۆر شوێنی ناوچەی سیلۆپی بۆ پیرۆزبایی کرد لە ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، فیشەکیان بە ئاسماندا تەقاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەو یەکینانەدا هاتووە، "پیرۆزبایی ١٥ی ئاب کە جەژنی ژیانەوەمانە، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ ھەروەھا سوپای قارەمانی گەریلا و هەموو گەلەکەمان دەکەین، تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەمان لە سەرانسەری سلۆپی یادی جەژنی ژیانەوەیان بەرزڕاگرت و سڵاویان لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب کرد."

ژ.ن