لە سنە چالاکیی ناڕەزایەتی بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو
هەزاران کەس لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و رژێمی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
هەزاران کەس لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و رژێمی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ڕۆژی ١٥ی ئەیلول ژینا ئەمینی (مەهسا) خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاقی" ڕژێمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە تاران هێرشی کرایە سەر و پاش ڕۆژێک بەهۆی لێدانی گورزی قورس لەسەری، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا.
تەرمی ژینا ئەمینی دوێنی لە سەقز بە بەشداریی هەزاران کەس بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "شەهید نامرێ" و "بمرێ دیکتاتۆر" بەخاک سپێردرا.
هاکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندان بە سەرتاسەری شارەکەدا، هێزەکانی ڕژێم تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و خەڵکیان بریندار کرد.
پاش سەقز گەل لە شاری سنە بە پێشەنگایەتیی ژنان ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرێ"یان بە بەردەوامی دەوەتەوە.
هەروەها کۆدار، پەژاک و کەژار و کەجەرە ڕاگەیاندراویان بۆ ئەنجامدانی مانگرتنی گشتی لە گەلانی ئێران و گەلی کورد کرد داوایانکرد، پشتیوانی لە داواکارییە ڕەواکانی ژنانی ئێران بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکانیاندا ئەوەش هاتووە: ئەگەر ناڕەزایی ئەنجام نەدرێت، ئەوا تاوانەکانی دژ بە شلێر رەسوڵی و ژینا ئەمینی دووبارە دەکرێنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە سبەی دووشەممە مانگرتنی گشتی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ژ.ت