لە سنووری سلێمانی ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانج و دوو هاوڵاتی برینداربوون
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری سلێمانی لە باشوری کوردستان، ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری سلێمانی لە باشوری کوردستان، ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای سەرەکی دوکان-خەلەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بە سەختی بریندار بوون.
هەردوو بریندارەکە بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی دوکان کراون.