هەپەگە رایگەیاند، "بەرخودان و چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردوامن. لە دژی سوپای داگیرکەر هەموو رۆژێک بە دەیان چالاکی ئەنجام دەدرێن و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران. بەم جۆرە پێرفۆرمانسێکی شەڕ لە ئاستی بەرزدا نیشاندرا. بەڵام سوپای داگیرکەر زیانە گیانیەکانی ئاشکرا ناکات، بە هیچ جۆرێک لە راگەیاندنەوە بڵاویناکاتەوە و لەناو رای گشتیی تورکیادا بەردەوام بابەتی جیاجیا لە رۆژەڤدا دەهێڵێتەوە و هەوڵ دەدات کاریگەری ئەو شەڕە بشارنەوە. هێزەکانمان لە باکووری کوردستان ئەو درۆیانەی میدیای شەڕی تایبەتی تورک بە چالاکی هەماهەنگی گەریلایی ئەنجامگر، پوچەڵ دەکەنەوە. تیمەکانی گەریلای پسپۆڕ لە سەرحەد لە سێ قۆڵەوە چالاکیان کرد، ژمارەیەکی زۆر تاکتیکیان بەکارهێنا و بە بێ ئەوەی هیچ زیانێکیان بەربکەوێت گورزی قورسیان لە داگیکەران وەشاند. سوپای تورکی داگیرکەر زیانەکانی لەوێ بە تەواوەتی شاردووەتەوە. لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە چالاکییەکاندا ١٠ داگیرکەر بە سزاگەیەندران، داگیرکەرێکیش برینداربوو. هەروەها محاویلەیەکی کارەبا و کامێرایەکی حەراری لەناوبران، گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کیربی و شەش سەنگەر وەشێندرا. سوپای تورک کە بە چالاکی بەهێزی گەریلاکانمان گورزی گەورەی بەرکەوت، سەنگەرەکانی بەرخودانی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کرد و تاوانی شەڕی ئەنجامدا".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو بابەتە ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
"لە هەرێمی سەرحەد؛
لە ١٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی سەرحەد لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی هەماهەنگ ئەنجامدرا. کاتژمێر ٠٨:٤٥ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیرپی کە لە بنکەی ساریخرۆ دەهاتە دەرەوە و جێگۆڕکێی بە داگیرکەران لە ناو بنکەکانی چاودێری دەکرد، بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزیان لێدرا. لە سێ قوڵەوە و لە یەک کاتدا لێی درا. قۆڵی یەکەم بە چری لە داگیرکەرانیدا و نەیهێست داگیرکەران دەستوەران لە شوێنی چالاکیەکەدا بکەن. باسکی دووەمی چالاکیەکە لە نزیکەوە لەو داگیرکەرانەی وەشاند کە بەنیازبوون دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاکیەکەدا بکەن و لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران. باسکی سێهەمی چالاکیەکەش بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە تاوەرێکی چاودێرییان وەشاند و داگیرکەرێک سزادرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە. لەو چالاکیەدا ٥ داگیرکەر سزادران، محاویلەیەکی کارەبا و کامێرایەکی چاودێری حەراری لەناو بران، گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپی وەشێندرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠، ١٠:٠٠، ١٢:٠٠ و ١٩:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس ٣ جار لە داگیرکەران وەشێندرا. گورز لە ٣ سەنگەر درا و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکی هاوکاتدا داگیرکەرێک سزادرا، داگیرکەرێکیش برینداربوو.
١٤ی تشرینی یەکەم لە ١٩:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا.
١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٥ و ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا.
١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٥لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران وەشێندرا. لەو چالاکیەدا ٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەران تائاستێک کشانەوە.
١٥ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ و ١٦:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس گورز لە دوو سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و فرۆکەی بێفرۆکەوان؛
١٥ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ ٣٨ جار بە تەقەمەنی بۆردومان کران. ٣ لەو تەقەمەنیانە دووکەڵەکەیان رەنگی سپی بووە، ٨ لە تەقەمەنیەکان قەدەغەکراوبوون، کە تەقەنەوەی زۆر گەورەیان دروست کردووە.
١٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل ٤ جار بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان و ٢ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
١٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٥ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٥ی تشرینی یەکەم هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران".