لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٨ کرێکار لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

یەکێتی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی ئاماری گشتیی گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لەو نۆ مانگەدا ١٨ کرێکار گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکارانی لقی سلێمانی ، تەنیا لەم مانگەدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، و لە نۆ مانگی ڕابردووشدا ژمارەی ئەو کرێکارانەى گیانیان لەدەستداوە ١٨ کرێکار بووە.

سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی داوا لە داواکاری گشتی دەکاتە بەدواداچوون بۆ سەلامەتی و مەرجەکانی پارێزگاری لە کرێکاران بکات.

ئەم ئامارە لەکاتێکدایە دوێنێ کرێکارێکی تەمەن ٣٤ ساڵ کە پیشەى پێشمەرگە بووە لە باڵەخانەیەکى پڕۆژەی نیشتەجێبوونی” دایک” لە سلێمانی کەوتە خوارەوەو دەست بەجێ گیانى لەدەستدا.

ژ.ن