لە ستەورێ قەدەغەی هاتووچۆ و هەڵکوتانە سەر ماڵان

لە دوو گوندی سەر بە ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووچۆ راگەیندرا.

لە گوندەکانی بارمان و ئەلفانێی ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووجۆ راگەیەندرا. دوای بڕیارەکەی والیگەری مێردین، ئەمرۆ لە سەرلەبەیانیدا لە هەردوو گوندەکان ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵان ئەنجامدرا. تیمەکانی جوڵەی تایبەتی جەندرمە  گوندەکەیان گەمارۆدا و دواتریش لەگەڵ سەگەکانیان هەڵیانکوتایە سەرماڵان.

سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی دانیشتوانی ئەو گوندانەش جەندرمەکان بە سەگەکانیانەوە چوونە ناو ماڵەکان و دەستیان بە پشکنین کرد و هەڕەشەیان لە هاووڵاتیان کرد. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە گوندی بارمان محەمەد ئەردەم، حسێن گونای و عەلی گونای دەستبەسەرکران.