لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ ریختەر روویدا

لەناوچەی ئەبەخی وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤پلە بە پێوەری ریختەر روویدا.

لەدوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە چەقەکەی ناوچەی بازارجخی مەرەش بوو و لەئەنجامیدا دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستدا، بوومەلەرزەی بچوک بەردەوامن.

بەگوێرەی ئافاد لە کاتژمێر ٠٧:٠٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەبەخی وان لە قوڵایی ٧ کیلۆمەتری زەویدا بە گوڕی ٤ پلە بومەلەرزە روویداوە. ئاماژە بەوەکراوە کە بومەلەرزەکە لە ناوچەکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.

هاوکات دەزگای کاندیلیەش باسی لەوەکرد کە لە ناوچەی ئەبەخی وان لەو کاتەدا لە قوڵایی ٤ کیلۆمەتری زەوی بومەلەرزە بە گوڕی ٤ پلە روویداوە.

هـ . ب