لە وان چالاکی خانەوادەی زیندانیان بەردەوامە
لە وان چالاکی خانەوادەی زیندانیان ٩٦ رۆژە بەردەوامە. ئەندامانی ئارسیسا سەردانی خانەوادەی زیندانیانیان کرد.
لە وان چالاکی خانەوادەی زیندانیان ٩٦ رۆژە بەردەوامە. ئەندامانی ئارسیسا سەردانی خانەوادەی زیندانیانیان کرد.
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد ناکرێن، لە سەندیکای پارێزەرانی وان، ٩٦ رۆژە بەردەوامە.
چالاکیەکەی ئەمڕۆ لەلایەن ئەسلیخان تیمور دایکی بۆتان تیمۆر زیندانی سیاسی و جەوزەت بیلەکچی باوکی هاکان بیلەکچیەوە بەڕێوەبرا. ئەندامانی کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی زمان و کەلتور (ئارسیسا) سەردانی چالاکوانانیان کرد.
سەیید کلچ بەڕێوەبەری ئارسیسا قسەی کرد و وتی، " دایکانمان لێرە بەرخۆدان دەکەن. زیندانیان بۆ خۆیان نا، بۆ ئەم گەلە بەرخۆدان دەکەن. لەبەر ئەوەش بەرخۆدانی زیندانەکان مێژوویی و گرنگن."
کلچ باسی ئەوەی کرد کە پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە زوترین کات هەڵبگیرێت و وتی، " ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین. گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان هەڵبگیرێت، گەل خۆشحاڵ دەبێت. دوێنێ بینیمان کە گۆڕەپانەکانی نەورۆز پڕ بوو. گەل هێز لە دایکان وەردەگرێت. ئێدی سیستم ناتوانێت ڕێگری لەم گەلە بکات."
ف.ق