لە وان ھەموو جۆرە چالاکییەک قەدەغە کرا

ئیدارەی پارێزگای وان، بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەنجامدانی ھەموو جۆرە چالاکی، ڕێپێوان و کۆبوونەوەی لە دەرەوە قەدەغە کرد.

ئیدارەی پارێزگای وان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە شارەکەدا ھەموو جۆرە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی، ڕێپێوان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە دەرەوە قەدە‌غە کراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، جگە لەو چالاکییانەی ئیدارەی پارێزگا و قایمقامیەت بە گونجاویان دەزانن، ھەموو جۆرە چالاکییەک وەک، کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی، چالاکی دانیشتن و ئێشکگیری، کاری ڕاپرسی، دانانی سەکۆ، کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە، بڵاوکردنەوەی بروشەر و ھتد، لە ٥ی ئابی ٢٠٢٣ تا ٦ی ئابی ٢٠٢٣ قەدەغە کراوە.

ژ.ن