لە وان سێ ژن دەستگیرکران

لە ناوچەی رێگەی ئارموشی وان سێ ژن دەستگیرکران.

لە ناوچەی رێگەی ئارموشی وان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان.

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، شەنگول کارائاگار، نورهان کۆشاک و زیلان کۆچاک دەستگیرکران.

راگەیەندرا، هەر سێ دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواستراونەتەوە و هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە.

ف.ق