لە ئامارا نەمام بۆ ٧٣هەمین ساڵی لە دایکبوون ڕێبەر ئاپۆ چێندرا
لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئامارا نەمام چێندرا.
لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئامارا نەمام چێندرا.
کۆمیتەى یەکەم و سەرەتای رێپێوانەکە گەیشتنە ناوچە کەنارەکانی گوندی ئامارای زێدی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان.
عایشە سوروجو پەرلەمانتاری رحای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە ڕێکخستنەکانی ناوچەی خەلفەتی و ئەندامانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) نەمامیان لە ناوچەی واهنا لە سەر لێواری ڕووباری فورات بۆ ٧٣هەمین ساڵیادی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چاند.
لە چالاکییەکەدا سوروجو وتی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە بە توندی لە ژێر گۆشەگیریدایە.
سۆرجو وتیشی: "بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ئەم گەلە لە ئاشتی و ئازادی بێبەشکرا. ملیۆنان کەس لە نەورۆزدا ڕوویان لە گۆڕەپانەکان کرد. جارێکیتر داوایانکرد گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت. ڕایانگەیاند، ئاشتی و چارەسەری لە ئیمرالییە. ئێمەش جارێکی تر لە ڕۆژی ٤ی نیساندا داوا لە بەرپرسانی دەوڵەت دەکەین، کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنین، هەلومەرجی ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێنن. چارەسەریی کێشەی کورد بەڕێز ئۆجالانە".
لە کاتی نەمام چاندن دا دروشمی "ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئامەد، مێردین، شرنەخ، وان، جۆلەمێرگ، ئەدەنە و مێرسین ڕوویان لە ئامارا کردووە.
ژ.ت