لە ئامەد ١٠ کەس دەستگیرکران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە شاری ئامەد، لە کاتی هەڵیکوتایە سەر ماڵان، لانیکەم ١٠ کەسی دەستگیرکرد.

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک ھەڵیکوتایە سەر ماڵان و ئەو لێپێچنەوەی داواکاری گشتی ئامەدیش دەستیپێکردبوو، وەک پاساوێک بۆ ئەو هەڵکوتانانە ھێنایەوە و بڕیاریدا ڕەوتی لێپرسینەوەکان بە نھێنی ئەنجام بدرێت.

بە گوێرەی زانیاریەکان، لە ھەڵکوتانە سەر ماڵان، لانیکەم ١٠ کەس دەستگیرکراون، لەوانەش ڤەیسەل ب.، زیلان د.، ئارزەل ک.، بەردان چ.

باس لەوەش دەکرێت لە بەردەوامی ھەڵکوتانەسەر ماڵان، ڕەنگە ئەو کەسانەی دەستگیردەکرێن زیاتر بێت.

ژ.ن