لە ئامەد ١ی ئایار لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا پیرۆز دەکرێت

پلاتفۆڕمی رەنج و دیموکراسیی ئامەد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەبۆنەی پیرۆزکردنی یەکی ئایارەوە مەراسیمێک لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا ساز دەکەن.

نەخشەرێگای بەرێوەبردنی مەراسیمی ١ی ئایار لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ژوری ئەندازیان ئاشکرا کرا.

هاووتەبێژی پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی ئامەد نوژیان یەڵدرم لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و وتی، "١ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا پیرۆز دەکرێت".

یەڵدرم داوای لە گەل کرد کە لە دژی هەژاری، داگیرکەری، شەڕ، کۆمەڵکوژی ژنان و لەناوبردنی ژینگە رووبکەنە گۆڕەپانی بەڕێوەبردنی مەراسیمی یەکی ئایار.

هـ .ب