لە ئامەد ٥ کەس زیندانیکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دا، لە ئامەد ١٨ کەس دەستگیرکران. سزای زیندانیکردن بەسەر ٥ کەسیاندا سەپێنرا و ١٣ کەسیان بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لەئامەد ئۆپراسیۆنێکی تری پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوەچوو و هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا ١٨ کەسیان دەستگیر کرد. کەسە دەستگیرکراوەکان دوێنی رەوانەى دادگا کران.

دوای وەرگرتنی وتەکان، دادگای بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردنی بەسەر ٥ کەسیاندا سەپاند و ١٣ کەسی تریشی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد.

ژ.ت