لە ئامەد چالاکی دانیشتن لە دژی گۆشەگیری لە ئیمڕالی بەڕیوەچوو

ڕێکخستنی هەدەپەی ئامەد، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە ئیمڕالی و بەرز راگرتنی بەرخۆدانی زیندانەکان ، چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان- هەدەپەی ئامەد، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان، لە پارکی کۆشوویۆلووی باگکار ویستیان راگەیەنراوێک بدەن. بەسەدان پۆلیس پێش ڕاگەیەنراوەکە شوێنەکەیان بە زرێپۆش گەمارۆدا.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد زیاد جەیلان و ئەندامانی هەدەپە بە هۆی ئەوەی کە رێگە بە دانی راگەیەنراوەکە نەدرا دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. ئەندامانی هەدەپە و بەشداربووان گۆشەگیری و پیشێلکاریییەکانی مافی مرۆڤ لە بەندیخانەکانیان ئیدانە کرد.

پۆلیس رێگەی بە رۆژنامەوانان نەدا کە چالاکییەکە رووماڵ بکەن.

ک-ش