لە ئامەد کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە ژنێکی دا
لەناوچەی یەنیشەهیری ئامەد کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە کاتی خویندنەوەی پێوەری ئاو لە ژنێکی دا.
لەناوچەی یەنیشەهیری ئامەد کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە کاتی خویندنەوەی پێوەری ئاو لە ژنێکی دا.
لە گەڕەکی گوندۆغانی ناوچەی یەنیشەهیر هەردەم ئەرتوکوش تەمەن ٦٣ ساڵ بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەلایەن کارمەندیکی بەڕیوەبەرایەتی ئاو لێیدراوە. راگەیەندرا کە دوای لێدانەکە هەردەم ئەرتۆکوش لە هۆش خۆی چووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەردەم ئەرتۆکوش بادی لەوەکرد، "ماوەی سێ مانگە بوو پسوڵەی ئاومان بۆ نەهاتووەتەوە، داوام لەو کارمەندە کردووە سەیری پیوەرەکە بکات، چونکە ئەگەر تێکچووبێت سەردانی بەڕیوەبەرایەتی ئاو دەکەم، دوای ئەوە بە بۆکس و شەق لێیدام و بەهۆیەوە کەوتم، ویستم هەڵسمەوە، بەڵام نەمتوانی، هێشتاش گوێچکە و شانم دێشن".
محەمەد ئەرتوکوش کوڕی هەردەم رایگەیاند، کە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاو بە ناوی ئومێد لە دایکی داوە و وتی، "من بۆ خوێنەوەی پیوەری ئاو هاتبووم بۆ لە ماڵ نەبووی؟ و دواتر لە دایکی داوە.
محەمەد ئەرتۆکوش داواشی کرد هیرشبەرەکە سزا بدرێت.
هـ . ب