پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی باکووری کوردستان لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لەبارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و جەختیانکردەوە، “پێویستە بەزووترین کات عەبدوڵا ئۆجالان ئازادبکرێت”.
ئەمڕۆ نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی هەدەپە، دەبەپە، دەتەکە، مەد توهاد-فەد، ئۆهەدە و دایکانی ئاشتیی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لە ئامەد ئەنجامدا.
دوای کۆبوونەوەکەش نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ڕێکخست و تێیدا رایانگەیاند، ٢٠ مانگە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجامنەدراوە، ٢٠ مانگە گۆشەگیریی لە ئیمرالیی هەموو سنوورێکی بەزاندووە، هەموو ڕۆژێک گۆشەگیریی تووندتر دەکرێت، ئەم گۆشەگیرییە نزیکایەتیی ئەم دەوڵەتە نیشاندەدات بەرامبەر گەلی کورد.
ئاماژەیان بەوەکرد، کە لەگەڵ زیادبوونی گۆشەگیرییدا، شەڕ و کۆمەڵکوژییش لە دەرەوەی سنوور و ناوەوەی سنوور دژی گەلی کورد بەردەوامە، پێویستە بەزووترین کات ئەم گۆشەگیرییە لە ئیمرالیی کۆتایی پێ بێت و بەزووترین کات بەڕێز ئۆجالان ئازادبکرێت.
جەختیشیانکردووەتەوە، کە دەبێت زانیارییەکانی کۆبوونەوەی ٢٠ی ئەیلولی سەردانی سی پی تی بۆ ئیمرالیی لەزووترین کاتدا بۆ ڕایگشتیی ئاشکرابکرێت، دەشڵێن:”بەڕێز ئۆجالان کەسێکی ئاسایی نییە، ملیۆنان کەس ڕێبەر ئۆجالان وەک ڕێبەری خۆیان دەبینن”.
دەشڵێن:”بەڕێز ئۆجالان موخاتەبی سەرەکیی چارەسەرکردنی پرسی کوردە، دووپاتی دەکەینەوە کە بەڕێز ئۆجالان پێویستە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش”.
ف.ق