لە ئامەد نۆکەرانی دەوڵەت سزادران
جەنگاوەرانی محەمەد ئاکار لە ناوچەی سوری ئامەد ئەو کەسانەیان سزادا کە نۆکەرایەتیان بۆ دەوڵەتی تورک دەکرد.
جەنگاوەرانی محەمەد ئاکار لە ناوچەی سوری ئامەد ئەو کەسانەیان سزادا کە نۆکەرایەتیان بۆ دەوڵەتی تورک دەکرد.
هەڵۆکانی گەورەشاران رایانگەیاند، کە جەنگاوەرانی محەمەد ئاکار لە سەرەتای رێگای ناوچەی سوری ئامەد لە دژی نۆکەران چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە بەرامبەر ئەو کەسانەی هاوکاری دوژمن دەکەن چالاکی ئەنجامدراوە. دوای چالاکییەکە ئەو کەسە ئاماژەبۆکراوانە لە لایەن پۆلیس و سەربازانەوە لە گۆڕەپانەکە گواسترانەوە. ئەوانەی چالاکییەکەیان بەرامبەر ئەنجامدرا ئەندامی شەڕی تایبەت بوون کە بۆ ئەوەی رەوایەتی بە گڵاوی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بدەن و لەبارەی گۆڕەپانەکانی گەریلاوە زانسیاری هەواڵگری بدەنە دوژمن کاریان دەکرد و خۆیان لە ناو گەلدا دەشاردەوە".
هـ . ب