لە ئامەد پۆلیس رێگەی نەدا پرسە بۆ ئەڤران دابندرێت
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک رێگەیان نەدا لە ئامەد پرسە بۆ رۆژنامەوان سەید ئەڤران دابندرێت.
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک رێگەیان نەدا لە ئامەد پرسە بۆ رۆژنامەوان سەید ئەڤران دابندرێت.
رۆژنامەوان سەید ئەڤران ٢٢ی ئەیلول لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەو نەخۆشخانەیەی تیایدا چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرا، شەهیدبوو.
بنەماڵەی ئەڤران ویستیان لە هۆڵی پرسەکانی ناوەندی داراهێنێ لە ئامەد بۆ ماوەی سێ رۆژ پرسەی بۆ دابنێن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگەیان نەدا کلیلی هۆڵەکەیان رادەستبکرێت و رێگرییان لە بەڕێوەچوونی پرسەکەی کرد.
بەو هۆیەوە بنەماڵەکەی لە ماڵی خۆیان پرسەیان بو سەید ئەڤران دانا.
هـ . ب