لە یەکێک لە گوندەکانی ماکۆ، ٣٥ خانوو بەهۆی لافاوەو زیانیان بەرکەوت
لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باران بارینێکی زۆر لە ماوەی ئەم هەفتەدا لافاوی لێکەوتەوە.بەوهۆیەوە دەیان خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باران بارینێکی زۆر لە ماوەی ئەم هەفتەدا لافاوی لێکەوتەوە.بەوهۆیەوە دەیان خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشاری ماکۆ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو دروست بوو. لافاوەکە زیانێکی زۆری بە گوندی سۆرک گەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 35 خانووی گوندەکە لافاو ڕووخاندوویەتی و زیانیان بەرکەوتووە.
خەڵکی گوندەکە باسیان لە کارەساتەکە کرد و سەرنجیان بۆ خەمساردی دەسەڵاتدارانی ئێران ڕاکێشا.
گوندنشینانی سۆرک دەڵێن، لایەنی پەیوەندیدار تەنها دێن، گوێیان لێدەگرن و بەبێ ئەوەی هیچ بکەن دەڕۆن.
هەروەها بیریان هێنایەوە کە زستان نزیک دەبێتەوە، ئەگەر نەتوانن خانووەکانیان چاک بکەنەوە تووشی زەحمەتیەکی زۆردەبنەوە، بۆیە داوای هاوکاری دەکەن.